Muhammet Ali Kemal
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتارێک پێشکەشدەکات.
یڵدرم رایگەیاند:"١٥ی تەمووز ئەوەی سەلماند کە هێزی تانکەکان ناتوانێت بەر بە هێزی گەل بگرێت".
- ''هیچ کودەتایەک بۆمبی بەسەر پەرلەماندا نەباراندووە''
سەرۆکوەزیرانی تورکیارایگەیاند : ''بێ هیچ هەڵاوێرێک هەموو کودەتایەک خراپە، تاوانە. بەڵام لە مێژووی سیاسیماندا هیچ کودەتایەک هێندەی ئەوەی رۆژی ١٥ی تەمووز خراپ و رەوشتنزمانە نەبووە. هیچ کودەتایەک رەگەکەی لە دەرەوەی وڵات و لەلایەن کەسێکەوە لە بەرگی زانای ئایینیدا بەڕێوە نەچووە. هیچ کودەتایەک چەکی روو لە هاووڵاتییانی نەکردووە. هیچ کودەتایەک لە ئاسمانەوە گەلەکەی بۆردومان نەکردووە. هیچ کودەتایەک بۆمبی بەسەر پەرلەماندا نەباراندووە''.