سەرۆکی گشتیی جەھەپە کەمال کلچدارئۆغڵو: "ئەمە چ جۆرە سیستەمێکی سەرۆکایەتییە. لە سیستەمی سەرۆکایەتی تەنھا کەسێک قسە دەکات و گشت تورکیا بێ دەنگ دەبێت، تەنھا کەسێک قسە دەکات و دادوەر بەگوێرەی قسەکانی بڕیار دەدات. سیستەمی سەرۆکایەتی بەم شێوەیە بەبێ خوێنڕشتن ناتوانن لە وڵات پەیڕەوی بکەن".