Mohammed Baqi Hussein
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌توندی ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌ی جه‌ماعه‌تی ئیسلامیی به‌نگلادیش مۆتیور ره‌حمان نیزامی كرد.
نیزامی به‌بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌نگلادیشه‌وه دامه‌زراوە، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپێنرا و دواتریش جێبه‌جێ كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا رایگه‌یاندووه، به‌داخه‌وه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی نیزامیمان پێ گه‌یشتووه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وایه نیزامی شایانی ئه‌و سزایه نه‌بووه، به‌توندی ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی ده‌كه‌ین. داوای لێخۆشبوونی بۆ ده‌كه‌ین".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه له سێ ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار توركیا بانگه‌وازیی ده‌سه‌ڵاتی باڵای به‌نگلادیش كردووه، به‌ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئارامیی له‌و وڵاته، سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵپه‌سێرێت.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "نیگه‌رانیی خۆمان پێ راگه‌یاندبوون كه سزای له‌سێداره‌دان نادادپەروەرانەیە و له كۆمه‌ڵگادا ده‌بێته هۆی گرژیی زیاتر. ئێمه وه‌ك وڵاتێك كه سزای له‌سێداره‌دانمان هه‌ڵگرتووه، پێمان وایه له‌سێداره‌دانی نیزامی ده‌ه‌بێته هۆی چاندنی رق و كینه له نێوان گه‌لی به‌نگلادیش. توركیا هیواخوازه له به‌نگلادیش ئاشتی بپارێزرێت".