Rewa Mahmut Hasan
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
لە میانی بەشداری کردنیدا لە "١٠ هەمین کۆنفرانسی سەرۆک ئەرکانەکانی باڵکان" سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و شەڕی بەردەوامی سووریای کرد کە بووەتە هۆی کاولکارییەکی زۆر بۆ سووریا و زیانێکی زۆری لە وڵاتانی ناوچەکەش داوە و گوتی: "كێشه‌ی سووریا و ده‌ره‌نجامه‌كانی له كێشه‌یه‌كی ناوچه‌یی ده‌رچووه و بووه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی. وه‌ك ده‌زانین وڵاتانی به‌ڵکانیش وه‌ك توركیا كه‌وتوونه‌ته ژێرباری قورس و خه‌رجیی زۆره‌وه".
ئەردۆغان لە بەشێکی تری گوتەکانیدا باسی لە هاوکارییەکانی تورکیا کرد بۆ هاووڵاتییانی سووریا و لەوبارەیەوە گوتی: "ئێمه بووین به‌ده‌م سێ ملیۆن هاووڵاتی سووری و عێراقییه‌وه چووین، كه له ده‌ست جه‌نگ و سته‌م هه‌ڵاتن. له ئێستادا میوانداریی ده‌كرێن له توركیا كه له جیهاندا وێنه‌ی نییه. نموونه‌ی دیكه‌ی نییه. ئێمه بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئایا له ئه‌ورووپاوه پاره‌مان پێ ده‌گات، یان له جیهانه‌وه هاوكاریی ده‌كرێین یاخود له كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاره‌مان پێ ده‌گات. تا ئیستا له‌سه‌ر بوودجه‌ی خۆمان زیاتر له 10 ملیار دۆلارمان خه‌رج كردووه بۆ ئاواره‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌رجیمان هه‌یه كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و شاره‌وانییه‌كانمان خه‌رجیان كردووه، به‌وه‌شه‌وه خه‌رجییه‌كانمان بۆ ئاواره‌كان ده‌گاته 20 ملیار دۆلار".
ئەردۆغان هەروەک رەخنەی لە رێکخراوە جیهانیەکان گرت لە بەرامبەر بێدەنگبوونیان لە هەمبەر ئەو گۆرانکاریانەی ناوچەکەی گرتۆتەوە و بۆتە هۆی خوێنڕشتنێکی زۆر لەناوچەکە و گوتی: "به‌داخه‌وه ناچارم راستییه‌كی تاڵ بخه‌مه‌ڕوو كه بۆم ده‌ركه‌وتووه. ئه‌مڕۆ ده‌بینین رێكخراو و دامه‌زراوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی وانه‌یان له ئه‌زموونه‌كانی ساڵانی 90ه‌كان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوانه‌ی ده‌بێت ببنه ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌قامگیریی جیهانی، ئه‌مڕۆ كراونه‌ته لایه‌نگری ململانێکانی ناوخۆیی و سیاسه‌ته نه‌زۆكه‌كان".
ئەردۆغان رەخنەی توندی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی گرت لەهەمبەر پلانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و گوتی: "به‌باشی ده‌زانین ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌ن چه‌كی كام وڵاتی رۆژئاوایین. به هه‌ندێك له دۆسته‌كانمان گوت، ئه‌و فڕۆكانه لێره جێگیر مه‌كه‌ن به‌ڵام گوتیان فڵان شوێن ده‌كه‌وێت، ناچارین جێگیری بكه‌ین. به‌داخه‌وه ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ناردیان نیوه‌ی بۆ داعش و نیوه‌ی بۆ په‌یه‌ده رۆیشت. ده‌توانم به‌ڕوونی ئه‌مانه بڵێم چونكه خودی خۆم به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ خۆیان كردووه".
لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی هەندێک لە وڵاتان دەیدەدەن پاڵ تورکیا و بە هاوکاریکردنی داعش تۆمەتباری دەکەن ئەردۆغان گوتی: "لە کاتێکدا لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا وڵاتانی سەرچاوەی جەنگەکە هیچ هەنگاوێک ناهاوێژن و زانیاریی پێویستی هەواڵگری هاوبەشی پێ ناکەن، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت هەموو کارەکە تورکیا ئەنجامی بدات. تەنانەت ئێمە لەم قۆناغەدا لە بەرامبەر زۆرێک لە تۆمەتبارکردنی ناڕەوا، بێ ویژدانانە و بێ بنەمادا خەباتمان کرد. مەحاڵە ئەم دیمەنە تا هەتاهەتایە بەردەوام بێت. گوزارشتەکە قورس دەبێت بەڵام ژمارەیەک وڵات رەوشتنزمییان کرد کاتێک تورکیایان وەک وڵاتێکی هاوکاری داعش نیشان دا. ئەو بەرەنگارییەی ئێمە بەرامبەر بە داعش دەیکەین، هیچ وڵاتێکی جیهان نایکات. ئەو قوربانییانەی ئێمە لە بەرامبەر داعش داومانە، هیچ وڵاتێک نەیداوە. بەدڵنیاییەوە لە بەرامبەر ئەم قوربانییانەدا، زیانی گەورەمان بە داعش گەیاندووە. لە ئێستادا تەنها ژمارەی کوژراوەکانی داعش لە عێراق و سووریا لەسەر دەستی ئێمە، گەیشتووەتە سێ هەزار چەکدار''.