Rewa Mahmut Hasan
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا لە کۆشکی کۆماریی بەربانگی کردەوە و تێیدا گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بە تێروانینی ئەورووپا و رۆژئاوا کرد لەسەر پرسی تیرۆر و رایگەیاند کە ئەوان بەعەقڵیەتێکەوە کار دەکەن، تیرۆریستانیان دابەش کردووە بەسەر باش و خراپدا و گوتی: "بەڵام ئەوە وامان لێناکات دەستبەرداری بۆچوونەکانمان بین، هەروەک چۆن تا ئێستا سووربووین لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان، ئەوا بەپەنای خوا لەم کارەشدا سەرکەوتوو دەبین بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و خۆشگوزەرانی هاووڵاتییان".
لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئەردۆغان باسی لە کۆبوونەوەی هەریەک لە جەماعەتی گیولەن و ئەندامانی پەکەکە کرد لە دەرەوەی وڵات کاتێک کێشە بۆ تورکیا دروست دەکەن لەکاتی سەردانەکاندا و لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک کەسایەتی دەبینن کە لەژێر ناوی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کۆبوونەتەوە، هاوشێوەی رێکخراوەکانی تیرۆری ئەرمەنی کە ساڵانێک کاری دەکرد. ئێستا رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز ( پەکەکە)، تۆڕی ناپاکی هاوتەریب (جەماعەتی گیولەن) پێکەوە هەمان کار ئەنجام دەدەن.
ئەردۆغان لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی لەوە کرد کە لەناو راڕەوەکانی پەرلەمانی ئەورووپادا ئاڵای تایبەت بە یەپەگە هەڵواسراوە کە رێکخراوێکی تیرۆریستیە و گوتی: "ئەو پەرلەمانتارانەی خۆشمان کە بە پشتگیری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە چوونەتە پەرلەمان دەچن وێنەی لەبەردەم دەگرن و کاتێک ئەمە بە ئەورووپا دەڵێین، لەوەڵامدا دەڵێن ئەوان ( یەپەگە) لەدژی داعش دەجەنگن، باشە ئەگەر بەرامبەر داعش ئەوان رێکخراوی تیرۆریست نەبن، باشە بۆچی بە بەرەی نوسرە دەڵێن تیرۆریست خۆ ئەوانیش لەدژی داعش دەجەنگن. رۆژئاوا بەعەقڵیەتێکەوە کار دەکەن، تیرۆریستانیان دابەش کردووە بەسەر باش و خراپدا بەڵام ئەوە وامان لێناکات دەستبەرداری بۆچوونەکانمان بین، هەروەک چۆن تا ئێستا سووربووین لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان، ئەوا بەپەنای خوا لەم کارەشدا سەرکەوتوو دەبین بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و خۆشگوزەرانی هاووڵاتییان".