Rewa Mahmut Hasan
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەگەر لەم قۆناغە هەستیارەدا کە سەرلەنوێ جیهان و ناوچەکە بنیاتدەنرێتەوە، بوەستین، ئەوا خۆمان لەناو هەلومەرجی سەڤر( پەیماننامەی سیڤەر)دا دەبینینەوە.لەکاتێکدا هێشتا میللەتەکەمان بەداخی ئەودەستکەوتانەوە دەژی کە لە پەیماننامەی لۆزاندا لە دەستی دا. بە روونی دەیڵێم تورکیا لەدوای جەنگی سەربەخۆییەوە، ئێستا گەورەترین خەباتی خۆی دەکات. ئەم خەباتە، خەباتی یەک میللەت، یەک ئاڵا، یەک نیشتمان و یەک دەوڵەتە".
ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکی کردنەوەدا لە ناوەندی کولتووری میللەتی بێشتەپە گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرەتا ئەردۆغان پرسەی خۆی گەیاند و هەموو لایەک بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ١٦ سەربازە تورکەکە لە ناوچەی ئەلبابی سووریا و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست و گوتی: "١٦ شەهیدمان داوە، نزیکەی ٢٠٠ داعش کوژراون. ئیتر نەدەکرا بوەستین لەبەرامبەر ئەوانەی بەردەوام دەبوونە هەڕەشە بۆسەرمان و لەو پێناوەشدا چی پێویست بێت دەیکەین. لەکاتیکدا ئەمانە دەکرێت، کاروباری دیپلۆماسیش بەردەوامە لەگەڵ رووسیا، ئەمریکا و لەولاشەوە لەگەڵ ئێران و عێراق و هەموو ئەمانەدا، لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و قەتەر و سعوودیە. بەردەوامین لە کۆبوونەوەو ئینجا ئەم جموجۆڵە دەستی پێکرد.
لەدرێژەی گوتەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا لەکاتێکدا سەرلەنوێ جیهان و ناوچەکە دیزاین دەکرێتەوە، ئەگەر بوەستین ئەوا هەلومەرجەکانی پەیماننامەی سیڤەریان بەسەردا دەسەپێت و گوتی "لەم قۆناغە هەستیارەدا کە سەرلەنوێ جیهان و ناوچەکە بنیاتدەنرێتەوە، ئەگەر بوەستین، ئەوا خۆمان لەناو هەلومەرجی سیڤەر( پەیماننامەی سیڤەر)دا دەبینینەوە. لەکاتێکدا هێشتا گەلەکەمان بەداخی ئەودەستکەوتانەوە دەژی کە لە پەیماننامەی لۆزاندا لە دەستی دا. بە روونی دەیڵێم تورکیا لەدوای جەنگی سەربەخۆییەوە، ئێستا گەورەترین خەباتی خۆی دەکات. ئەم خەباتە، خەباتی یەک میللەت، یەک ئاڵا، یەک نیشتمان و یەک دەوڵەتە".