Sangar Hamad Azeez
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
دوای ئەوەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فاتیح گورسول-ی راوێژکاری سەرەکی سەرۆکی گشتی جەھەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو دەستگیر کرا، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.
فاتیح گورسول-ی راوێژکاری سەرەکی سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو کە لە ٨ی ئەو مانگەدا دەستگیر کرا، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لە بەرێوبەرایەتی ئاسایش رەوانەی لای دادوەری ئێشکگری دادگای ئیستانبوڵ کرا.
دادوەری ئێشکگری ئیستانبوڵیش بە تۆمەتی " ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆرستی " بڕیاری دەستبەسەرکردنی دا تا کاتی دادگایی کردن.
یەکێک لەو تۆمەتانەی کە لەسەر گورسوڵ ساغ بۆتەوە بەکاری هێنانی ئەپڵیکەیشنی "BYLOCK" کە لەلایەن ئەندامانی فەتۆ بۆ گۆرینەوە زانیاری بەکار دەهێنرا.
فاتیح گورسەل کە وانبێژی زانکۆی ئیستانبوڵ بوو، بەهۆی لێکۆڵینەوەکانەوە لە ئێستادا لە وانە گوتنەوە دورخراوەتەوە.