Sangar Hamad Azeez
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی دەستپێکردنی سێ مانگە پیرۆزەکەی ساڵی کۆچی( شەوی رەغایب)لە موسوڵمانان کرد.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆرزبایی شەوی رەغایب-ی کرد.
ئەردۆغان دەڵێت: "شەوی رەغایب و هاتنی سێ مانگە پیرۆزەکە لە هەموو موسوڵمانان پیرۆرز بێت و لە خوا داواکارم ئەو سێ مانگە ببێتە مایەی خۆشی بۆ هەموو مرۆڤێک".
ئەردۆغان ئەو پیرۆزباییەی بە هەریەک لە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، ئوردیی، ئازەربایجانی و کوردی (کرمانجی و زازاکی)کرد.