Mazın Asad
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2017
ماردین - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەبێ دوو دڵی بە ئامانجی یاریکردن بە تورکیا و زیان گەیاندن بەو وڵاتە ئاگری خستە نێو برا کوردەکانم. بەو توانایەی کە سیاسەت پێی داون ئەو فەرمانانە جێ بەجێ دەکەن کە گەورەکانیان لە رێکخراوە تیرۆریستی دەیدەن. ئەمانە چوون شاگردایەتیان بۆ رێکخراوێکی توندڕەو لە قەندیل کرد کە ھیچ پەیوەندییەکی مێژوویی و مەعنەوی لەگەڵ برا کوردەکانم نییە".
ئەردۆغان لە گوتارێکی لە شاری ماردین لەبارەی گشتپرسییەوە گوتی: "١٥ ساڵ لەمەوبەر یاد بکەنەوە. ماردین چۆن بوو، و ئێستا چۆنە. بگرە لە فڕۆکەخانەوە تاوەکو رێگەوبانەکان. کی فڕۆکەخانەیەکی مۆدێرنی ھێنایە ئێرە؟ بۆچی؟ ئێمە گوتمان ماردین شایستەی فڕۆکەخانەیەکی نایابە. ئایا شارەکانمان بە بونیاتنانی رێگەبانەکان بەستەوە؟ بەستمانەوە. ئەمە بۆ ئەوە بوو کە برا کورد، عەرەب و سریانی و گشت براکانم شایستەی بوون. ئەگەر تورکیا لە ساڵی ١٩٩١ بەولاوە خاوەن ئیدارە سەقامگیرەکان بووایە، لە ئێستادا داھاتی گشتی ھەر تاکێک ٢٢ ھەزار دۆلار دەبوو. بەڵام سەقامگیری نەبوو و متمانە نەبوو بۆیە رووبەڕووی ئەم کێشانە بووینەوە. لە ئێستادا ئامانجمان بەرزکردنەوەی داھاتی ھەر تاکێکە لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ سەرووی ئەو رێژەیە. ھیچ ھاووڵاتییەکمان بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان و باڵە سیاسییە تیرۆریستییەکان جێ ناھێڵین. ئیدی ھیچ شتێک نەماوە کە باسی لێوە نەکرابێت. ھەر چییەک رووبدات دەوڵەت رێگە نادات ھیچ یەکێکتان دووچاری ئەو رێکخراوانە بن. لەمەودوا تەنیا و تەنیا لەگەڵ گەل دەدوێین. ئایا قۆناغی چارەسەرمان دەست پێ نەکرد؟ بەڵام تێنەگەشتن. بەداخەوە ئەوان لە بەرامبەردا تەقینەوەیان ئەنجام دا و چاڵیان لێدا. ئێمە ئێوەمان خۆش دەوێت، ئێمە ئاشقی ئێوەین. ئێمە بێ فەرھاد شاخەکان کون دەکەین و دەڕۆین. ھێشتا شاخێکی زۆر ماوە کونی بکەین".