Ramal Mahmood
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
وەزیری بهرگریی توركیا، فكری ئشك لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەلبابەوە، رایگەیاند: "لە بابەتی ئەلبابدا تەنها تورکیا نا بەڵکو ئەمریکا و رووسیاش چەند بیروبۆچوونێکیان هەیە. لەهەوڵی چڕوپڕداین بۆ ئەوەی تا پێمان بکرێت لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەڕیگای پەیوەندییەوە بگەینە ئەنجام".
وەزیری بهرگریی توركیا، فكری ئشك لەدوای رێوڕەسمی رادەستکردنی سیستەمی بەرگری چەکی و مووشەکی ROKETSAN 302 mm وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
ئشک لەبارەی سیستەمی نوێی چەکیەوە، گوتی: "سیستەمی پێشکەوتووی Roketsan دەتوانێت لە دووری ١٢٠ کیلۆمەتر ئامانج بپێکێت. لەڕێگەی ئەمەوە تورکیا هەم پێداویستی ناوخۆیی دەستەبەردەکات و لە رووی تەکنەلۆژیەوە پێشدەکەوێت، هەم دەتوانێت ئەم جۆرە چەکانە بە وڵاتانی دۆست بفرۆشێت. ئەمڕۆ Kasırga نموونەیەکی جوانی ئەمەیە. ئەندازیاران و نەخشەساز و کرێکارانی تورکیا سیستەمێکی لەسەدا ١٠٠ ناوخۆییان بەکار هێناوە. ئەمەش نموونەیەکی جوان پیشان دەدات لە بەهێزبوونی سووپای تورکیا و گەشیتنی تورکیا بەم ئاستە".
ئشک لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ئەلبابیشەوە دوا و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە تەنها تورکیا لەو ناوچەیە نییە، گوتی: "لەهەر پێشهاتێکی گرنگ بەپێی پێویست یەکە هەواڵگری و سەربازییەکانمان هەوڵدەدەن بەردەوام لەهەماهەنگیدابن لەگەڵ هاوپەیمانی ئاسمانی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا و رووسیا. هێزی بەرژەوەندیخوازی جیاواز هەن لە ناوچەکە. لەو بارەیەوە تورکیا بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی و بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی خۆی بەپێی پێویست رێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر. لە بابەتی بابدا تەنها تورکیا نا بەڵکو ئەمریکا و رووسیاش چەند بیروبۆچوونێکیان هەیە. لەهەوڵی چڕوپڕداین بۆ ئەوەی تا پێمان بکرێت لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەڕێگای پەیوەندییەوە بگەینە ئەنجام. لەو ماوەیەی دوایدا کێشەیەک لەبارەی پشتیوانییە ئاسمانییەکان رووینەداوە. ماوەیەک رووسیا لەوبارەیەوە تێڕوانینیکی نەرێنی هەبوو، ئێستا ئەویش وا نەماوە، بەپێی پێویست لەڕێگای ئاسمانەوە پشتیوانی دەکرێن".
ئشک لەبارەی فڕۆکەی جۆری F-35ەوە گوتی: "بەشێک لە پارچەکانی ئەم جۆرە فڕۆکەیە لە تورکیا بەرهەم دەهێنرێت. تاکو ئێستا داوای شەش فڕۆکە کراوە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ئەم شەش فڕۆکەیە رادەستی تورکیا دەکرین. دەسەڵاتی ئەوەشمان هەیە داوای هەشت فڕۆکەی دیکەش بکەن، کۆمیتەی کردنە پیشەسازی بەرگریش دەسەڵاتی ١٦ فڕۆکەی دیکەی پێداون و بە گشتی داوای ٢٤ فرۆکەی جۆری F-35 دەکرێن. ئەو پارەیەی لە سوپای تورکیا بۆ فڕۆکەی جۆری F-4 دابینکرابوو فرۆکەی جۆری F-35 پێ دەکڕدرێت. ئەوەی دیکەش بۆ ئەو فڕۆکە جەنگییانە تەرخان دەکرێت کە خۆمان بەرهەممان هێناون".
وەزیری بهرگریی توركیا، فكری ئشك سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ تورکیا بە پێویست زانی و ئاماژەی بەوە دا بۆ دابینکردنی ئەو پێویستییانە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان، گوتی: "ئهمه به تاك رهههندی بهڕێوهناچێت. تهنها لهگهڵ رووسیا بۆ سیستمی بهرگریی S-400 كۆنابینهوه، جگه لهوه لهگهڵ ئهو وڵاتانهشدا کۆدەبینەوە كه لهو جۆرە سیستمهیان ههیه. ههڵوێستی رووسیا لهئێستادا ئهرێنییه. ئومێد دهكهین وڵاتانی ئهندام له ناتۆ ههڵوێستێكی جددیتر نیشان بدهن و سیستمێكی بهرگریی موشهكیی گونجاومان لهگهڵ ناتۆدا دهبێت. بهڵام ئێمه هیچ كاتێك ئهم داواكارییهی رووسیاش پشتگوێ ناخهین. بە وردی لهسهر ئهمه كاردهكهین. ئامانجی كۆتاییمان ئهوهیه، ئهم سیستمی بهرگریی ئاسمانی و مووشهكییانه له وڵاتی خۆمان بهرههم بهێنین".
یەکەم کاروانی سیسیتەمی چەک و مووشەکی وشکانی ٣٠٢ ملیمەتر تەواو بوو.
لەو رێوڕەسمەدا مووشەکەکانی ٣٠٢ میلیمەتر و ئۆتۆمبێلە چەکبارکەرەکان رادەستی سووپای تورکیا کران.
سیستەمی بەرگری چەک و مووشەکی ٣٠٢ کە بەسوود وەرگرتن لە توانا ناوخۆییەکان بەرهەم هاتوون و پێشخراون دەتوانن لەدووری ٣٠ کیلۆمەتر بۆ ١٢٠ کیلۆمەتر ئامانجە دیاریکراوەکان بەباشی بپێکن.