Hemin Hüseyin
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
رێکخراوی مانگی سووری تورکی و دەزگای ئافاد کە سەر بە حکوومەتی تورکیان، 108 بارهەڵگر هاوکاری گەیاندە هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە کەلوپەلی خۆراک و پێداویستی بۆ ئاوارەکانی شاری مووسڵ و دەوروبەری.
بەرپرسی رێکخراوی مانگی سووری تورکی لە عێراق، شەفەق لۆستار بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ئەو هاوکارییەی کە ئەمڕۆ دەگەنە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر کۆگا دەکرێن و دواتر بەسەر ئەو هاووڵاتیانەدا دابەش دەکرێت کە بەهۆی شەڕی مووسلەوە ئاوارە بوون و روویان لە هەریمی کوردستان کردووە،دابەش دەکرێن".
لە ئێستادا 30 بارهەڵگر گەیشتوونەتە شاری هەولێر و 78 بار هەڵگری دیکەش لە رێگادان بەرە شارەکە دێن.
بڕی تێچووی ئەو هاوکاریانەش بە 6 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت و بڕیارە دوای گەیشتنییان دابەشی سەر کەمپی ئاوارەکان بکرێت.
پێشتریش لە چوارچێوەی کەمپینی "مووسڵیش نیشتمانی تۆیە" لەلایەن رێکخراوی مانگی سووری تورکی،بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە دوای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لە ژێر دەستی داعش،٢٠ بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی گەیەنرایە هەرێمی کوردستان.