Rewa Mahmut Hasan
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
ئەنقەرە AA
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەشداری نزیکەی ٤٠ بەرپرسی باڵای ئەمریکی و نێودەوڵەتی لە بواری ئیدارەی نەختینەییدا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تیایدا داوای لێکردن کە وەبەرهێنانەکانیان لە تورکیا زیاد بکەن.
ئاژانسی هەماهەنگی ناساندن و پشتگیری وەبەرهێنانی تورکیا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران(TYDTA) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ نوێنەری چەندین کۆمپانیای کەرتی پیشەسازی بەرگری، ئاسمانی و کیمیایی تەندروستی زانستی کۆبۆتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەلی وەبەرهێنان کراوە لە تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا.
بەجیا لە کۆبوونەوەکەدا کۆمیسیۆنی تورکی-ئەمریکی و ژووری بازرگانی ئەمریکی و چەند رێکخراوێکی تر ئامادەبوون و سەرکۆماری تورکیا داوای لە نوێنەرانی کۆمپانیاکان کردووە کە وەبەرهێنانەکانیان لە تورکیا زیاد بکەن.