Betül Yürük,Rewa Mahmut Hasan
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
نەتەوەیەکگرتووەکان AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هالی لەبارەی ئەوانەی پشتگیری لە تاقیکردنەوەی مووشەکی هەڵگری کڵاوی ئەتۆمی کۆریای باکوور دەکەن گوتی: "دەبێت پشتگیری ئێمە یان کۆریای باکوور بکەن، ئەو وڵاتانەش کە پشتگیری کۆریای باکوور دەکەن سزایان بەسەردا دەسەپێنین".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پرسی تاقیکردنەوەی مووشەکی لە لایەن کۆریای باکوور لە ١٣ی ئەم مانگەدا، کۆبوویەوە.
نیکی هالی پێش کۆبوونەوەکە گوتی: "هەرکاتێک کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەکی راگرت ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە. رووسیاش دەبێت نیگەران بێت لە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکوور... یان دەبێت پشتگیری ئێمە بکەن یان کۆریای باکوور. ئەو وڵاتانەی پشتگیری کۆریای باکوور دەکەن، سزایان بەسەردا دەسەپێنین".