Muhammet Ali Kemal
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
سیئۆل- AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند کە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی مووشەکیی ئەنجامداوە.
بەپێی ئەو بەیاننامەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوورەوە بڵاوکراوەتەوە، مووشەکەکە کاتژمێر 08:00 بەکاتی ناوخۆ لە شاری پیۆنگانی باکوورەوە بەئاراستەی خۆرهەڵات هەڵدراوە و دوورییەکی بەئەندازەی نزیکەی 500 کیلۆمەتر بڕیوە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی یۆنهاپ، بەرپرسێکی سەربازیی کۆریای باشوور کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە ئەو مووشەکەی کە تەقێنراوە، رەنگە مووشەکێکی بالیستیی کورت یان مامناوەند مەودا بووبێت، بەڵام تا ئێستا ئەو زانیارییانە پشتڕاست نەکراوەتەوە.