Muhammet Ali Kemal
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
نەتەوەیەگرتووەکان رایگەیاند تاقیکردنەوەی مووشەکی لەلایەن کۆریای باکوورەوە بووەتە مایەی ''نیگەرانیی قووڵیان'' و لای خۆیشییەوە ژاپۆن داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، بە پەلە کۆببێتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا لەلایەن گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریجەوە بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکی لەلایەن کۆریای باکوورەوە، هاتووە ''نیگەرانییەکی قووڵمان لە کەوتنە خوارەوەی مووشەکی دوایین تاقیکردنەوە لەلایەن کۆریای باکوورەوە لە ناوچەی تایبەتی ئابووری ژاپۆن، هەیە''.
دوجاریج جەختی لەوەکردووەتەوە ئەم جۆرە کردەوانە دەبنە مایەی تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری بەشێوەیەکی مەترسیدار لە ناوچەکە و رایگەیاندووە ''دووبارە بانگەوازەکەمان بۆ کۆریای باکوور دووپات دەکەینەوە کە ئەم جۆرە کردەوانە پێچەوانە بکاتەوە و بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی گفتوگۆ و گوێ بۆ داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگرێت''.
- داواکاری کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش
لەدوای روونکردنەوەکان، ژاپۆن سەبارەت بە هەڵدانی دوو مووشەکی بالستیی مامناوەند مەودا لەلایەن کۆریای باکوورەوە، داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ کۆبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت بابەتەکە لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجوومەنەکەدا کە سەرلەئێوارە ئەنجام دەدرێت، تاوتوێ بکرێت.