Ramal Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
دکتۆر ئەونجۆ هام کە خەڵکی کۆریای باشوور لەگەڵ ئەمراه کایا کە خەڵکی هەکارییە بە ئەنجامدانی ئاهەنگێکی شایستە چوونە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
هام و کایا دوای ئەوەی چوار ساڵ لەمەوبەر لە میانی گەشتکردنیان بۆ ئیستانبوڵ بەڕێککەوت یەکتر دەناسن، بڕیاری ئەنجامدانی هاوسەرگیری دەدەن. ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە بە لەبەرچاوگرتنی دابونەریتی ناوچەکە لە شاری هەکاری ئەنجامدرا، ئاهەنگەکە بە هاتنی بووک بە ئۆتۆمبیلێکی گرانبەها و پێشوازیکردنی لەلایەن بەشداربووان دەستی پێکرد. ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و چۆپی کێشان رازایەوە و دوو میوانی بووکێش بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.
دوو میوانە کۆرییەکە بە بینینی دابونەریتی ناوچەکە ماوە ماوە سەریان دەسووڕما. کەسوکاری زاواش دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕی بەوەی بوونەتە خزمی کۆریان.
لە میانی ئاهەنگەکەدا کایا ئاماژەی بەوە دا کە چۆن لەگەڵ هام یەکتریان ناسیووە و بڕیاری ئەوەیان داوە هاوسەرگیری بەیەکەوە بکەن، دواتر بە زمانی کوردی و تورکی سوپاسی ئامادەبوونی میوانانی کرد لە ئاهەنگەکەیاندا.
بەشداربووان پیرۆزبایی خۆیان لە بووک و زاوا کرد، بە هاتنی بووک و زاوا بۆ ناو هەڵپەڕکێ کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات.