Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
ژنێك به‌ناوی سارا سافی له‌شاری گاریی ویلایه‌تی ئیندیانای رۆژهەڵاتی ئه‌مریكا چووه فرۆشگایەكهوه. خاوەنی فرۆشگاکەش داوای لێ‌كرد په‌چه‌كه‌ی رووی لابدات ئه‌گه‌رنا فرۆشگاكه به‌جێبهێڵێت.
ژنه‌كه له‌وه‌ڵامدا به خاوەنی فرۆشگاکەی گوتووه كه وه‌ك پێویستییه‌كی ئایینی په‌چه‌ی به‌ستووه. خاوەنی فرۆشگاکەش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌ناوچه‌كه‌یاندا تاوانكاری هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ند جارێك فرۆشگاکەی تاڵانكراوه.
سافی به‌سه‌رهاتی خۆی له گرته ڤیدیۆیه‌كدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و لهڕوونكردنهوهیهكیشیدا بۆ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی، رایگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕێی داوای لێبوردن له خاوەنی فرۆشگاکە ده‌كات.