Muhammet Ali Kemal
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
واشنتۆن- AA
فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە زەریای هێمن (PACOM)، رایگەیاند، کۆریای باکوور جارێکی دیکە مووشەکێکی تاقیکردووەتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن فەرماندەییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە کاتژمێر ١٠:٣٠دا بە کاتی هاوای، کۆریای باکوور مووشەکەکەی هەڵداوە و لە لایەن ئەوانەوە پێی زانراوە.
هەروەها تێیدا هاتووە ''مووشەکەکە لە نزیک کوسونگەوە هەڵدرا و کەوتە دەریای ژاپۆنەوە. سەبارەت بە جۆری مووشەکەکە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنەکان بەردەوامن بەڵام فڕینەکەی لەگەڵ فڕینی مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕدا یەکناگرێتەوە''.
فەرماندەییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی حکوومەتی پیۆنگ یانگدا، پشتیوانیی هەریەک لە ژاپۆن و کۆریای باشووری هاوپەیمانیانن و ئاماژە بەوەشکراوە ئەو مووشەکەی تاقیکراوەتەوە نابێتە مایەی هیچ هەڕەشە و مەترسییەک بۆسەر ئەمریکای باکوور.