Zana Natık Kerem
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
ئەنبار ــ AA
ئەفسەر لە فیرقەی ٧ی سوپای عێراق، لیوا روكن نۆمان عەبد نەجەم رایگەیاند كە بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، ٢٦ چەكداری داعش لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار كوژران.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نۆمان عەبد نەجەم گوتی: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هۆڵێكی ئینتەرنێتی سەربە داعشیان لە قەزای عانە (٢١٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار) بۆردومان كرد كە بە هۆیەوە ٢٠ چەكداری داعش كوژران كە لە ناو هۆڵەكەدا بوون".
نۆمان عەبد نەجم ئاماژەی بەوەش دا كە هەر لە قەزای عانە، حەشارگەیەكی داعش لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆردومان كرا كە بە هۆیەوە شەش چەكداری داعش كوژران.
ئەفسەرەكە باسی لەوەشكرد كە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بارەگای بەیتول مالی رێكخراوی داعشیان لە گەڕەكی سەربازی لە قەزای عانە بۆردومان كرد كە لە ئاكامدا بارەگەكە وێران بوو و سەرجەم ئەو چەكدارانەش كوژران كە لە ناو بارەگەكەدا بوون.
ناوبراو راشیگەیاند كە هەر بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش كە خۆكوژێكی تیایدا بوو لە ناوچەی ( T1) سەربە قەزای عانە تێكشكێنرا.