Abdullah Shukur
13 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
تاران - AA
پاڵێوڕاوی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران حەسەن رووحانی کە بڕیارە لە رۆژی ھەینی داھاتوو ھەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێ، موحافەزەکارەکانی وڵاتەکەی بە زیادکردنی بارگرژی و دواخستنی وڵات تۆمەتبار کرد.
رووحانی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بە ھۆی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە ھۆڵی وەرزشی ئازادی لە شاری تارانی پایتەختی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد.
رووحانی راشیگەیاند کە لە ھەڵبژاردنەکان بژاردەیەکی گرنگ و مێژوویی ئەنجام دەدرێت. گوتیشی: "ئارامی ئەم وڵاتە لە دەنگی دەنگدەران دایە. گەنجان دەیانەوێ بەپێی بۆچوونەکانی خۆیان بەرێوە ببردرێن".
رووحانی لە درێژەی وتەکانیدا گوتیشی: "ئێمە نەگەیشتووینەتە سەدا سەدی ئامانجەکانمان. بەڵام لە رێگایەکی راست داین. پێویستە بە شێوەیەکی بەھێزتر لەم رێگا راستە بەردەوام بین. جیاکاری لە نێو گەلەکەمان قبوڵ ناکەین. ئێمە دەمانەوێ گەنجانمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ جیھان ژیان بەسەر ببەن".
رووحانی بەرگری لەوە کرد کە چینی موحافەزەکاران دەیانەوێ گورز لە رێککەوتنی ناوەکی بدەن. گوتیشی: "کاتێک ئێمە سەرقاڵی گفتوگۆ بووین لەگەڵ جیھان، کەسانێک لە پشتەوە گورزیان لە ئێمە وەشاند. ئاراممان گرت. نامەنەوێ دووبارە ئێران مەحکوومی گوشەگیری ببێ. دەمانەوێ گشت گەمارۆکانی سەر ئێران ھەڵگیرێت. بەڵام کەسانێک لەبەر بەرژەوەندی خۆیان ئەمەیان ناوێت".
رووحانی گوشار و سوکایەتییەکانی چینی موحافەزەکارانی وەبیرھێنایەوە و ئاشکراشی کرد کە ئەوان لەسەر رێگای سەرکۆماری پێشوو ھاشمی رەفسەنجانی بەردەوام دەبن.
رووحانی جەختیشی لەوە کردەوە کە بۆ رێگری لە گەندەڵی پێویست بازاڕی ئابووری ئازاد پیادە بکرێ و رێگری لە کار و چالاکییەکانی دەزگاکانی حکوومی بەمەبەستی دەستکەوتنی قازانج بکرێ.