Ahmet Dursun
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا شكستی هێنا و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت هانی خه‌ڵكی داوه بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا، به "تیرۆریستی مێژوویی" ناوبرد و رایگەیاند "ده‌یانویست ئێران به سێ مانگ بڕووخێت، به‌ڵام بۆ خۆیان رووخان".
ته‌له‌ڤيزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه رووحانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له تارانی پایته‌خت له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دواوه.
رووحانی له‌باره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی كه له ماوه‌ی حكوومڕانیاندا دژی ئێران ده‌وه‌ستانه‌وه گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه سیاسه‌تی گوشاری توندی ئه‌مریكا و تیرۆری ئابووری شكستی هێنا. ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌یان گرته‌به‌ر ته‌نها شكستیان نه‌هێنا به‌ڵكو كۆتایی به ژیانی سیاسیشیان هات".
رووحانی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به درێژایی ماوه‌ی سێ ساڵ سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و ده‌یوست به‌مجۆره سیسته‌می حوكمڕانی له ئێران بڕووخێنێت، گوتی: "سوپاسی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م كه به‌رامبه‌ر ئه‌م تیرۆریسته مێژووییه خۆی راگرت و چۆكی دانه‌دا. ده‌یانویست ئێران به سێ مانگ بڕووخێت، به‌ڵام بۆ خۆیان رووخان".