Sarmand Hameed
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
هەولێر – AA
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگهیهنراوێكدا كه بهرواری دوێنێی لهسهره، گوتەکانی بەناو هاوسەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە ئاڵدار خەلیل رەتدهكاتهوه و رادەگەیەنێت "ھەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک یەکسەر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و رووداوەکان گەواھیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو".
گوتەبێژێک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە وەڵامی ئەندامی کۆنسەی ھاوسەرۆکایەتیی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە، ئاڵدار خەلیل کە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا پێشمەرگەی لەشکری رۆژی بە بەکرێگیراوی تورکیا لە قەڵەم دابوو رایگەیاند، "ئاڵدار خەلیل باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی رۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوون، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە دەیان شەھید و برینداریان داوە و ھیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات".
دەقی لێدوانەکەی گوتەبێژێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی ھاوسەرۆکایەتیی PYD لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووە و ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژی بە “بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکیا” لەقەڵەم دابوو.
ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە دەیان شەھید و برینداریان داوە و ھیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات.
ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانە زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە ھەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک یەکسەر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و رووداوەکان گەواھیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو.