Sarmand Hameed
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق، شەھاب جاھید زەنگەنە کرد.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپهڕی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی بەرزبوونەوەی پلەکەی و دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق، پیرۆزبایی لە شەھاب جاھید زەنگەنە کردووه و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و پۆستی تازەیدا بۆ خواستووه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە رۆڵی سوپای عێراق وەک سوپایەکی نیشتمانی بۆ پارێزگاری و بەرگریکردن لە وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووهتەوە و یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی لە سوپا پیرۆز کردووه.
لای خۆیەوە فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق، شەھاب جاھید زەنگەنە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیکردنی دەربڕیوه.