Sarmand Hameed
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جينين هینیس پلاسخارت كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشهكانى نێوانيان تاوتوێ كرا كه تيايدا پلاسخارت پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه و رايگه‌ياند: "هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ين له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن".
لە لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌يه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر لێكه‌وته هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.