Abdullah Abdulmanaf Shukur
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا، ئارمێن سەرکیسیان کۆبووەوە.
بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ماڵپەری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی دیدار و کۆبوونەوەکەکانی لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا، ئارمێن سەرکیسیان کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئەرمینیا و زەمینەی لەباری ھەرێمی بۆ سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی ئەرمەنی تاوتوێ کرد.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەری کێشەکانی نێوانیان، دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان، گرنگیی ھەوڵدان بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە، دەرفەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چەند بابەتێکی دیکە خرانە بەر باس و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرا.