Sarmand Hameed
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی سه‌ركرده و گه‌وره دانوستانكارى فه‌له‌ستينى، سائیب عورەیقات، سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، نێچيرڤان بارزانى، له نامه‌يه‌كدا کە ئاراستەی مه‌حمود عه‌باسی کردووە، به‌ناوى خۆيان و گه‌لى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆک و گه‌لى فهلهسين و خانه‌واده‌ى سائيب عورهيقات كردووە و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵيان دهربڕىووە و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.
دوێنێ سێشەممە، سه‌ركرده و گه‌وره دانوستانكارى فه‌له‌ستينى، سائیب عورەیقات لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.