Sarmand Hameed
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح، بۆ کۆچی دوایی سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرەخۆشی لە شای بەحرێن، حهمهد بن عيسا ئال خهليفه کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، بەرھەم ئەحمەد ساڵح، بۆ کۆچی دوایی خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، بروسکەیەی ماتەمی ئاڕاستەی حەمەد بن عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە کرد.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆکوەزیرانی بەحرێن-مان پێگەیشت".
لە پرسەنامەکەی سەرکۆماری عێراق کە ئاراستەی شای بەحرێنی کردووە، هاتووە "بەم بۆنە خەمبارەوە ھاوخەمی خۆمانتان پێی رادەگەیەنین و داواکارین لە پەروەردگاری مەزن کە کۆچکردوو بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و ئارامی و سەبووری بە خانەوادەی پادشایەتی و گەلی بەحرەینی برا ببەخشێت".
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.