Sarmand Hameed
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بهرههم ساڵح له كۆشكی سهلام له بهغدا پێشوازییکرد لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەیڤید هیڵ.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارەکەدا دەیڤید هیڵ پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و دابینکردنی خواستەکانی هاووڵاتییان لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و ئاشتی و ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق، دووپاتکردەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، ھەر لە دیدارەکەدا بهرههم ساڵح جەختی لە گرنگی پشتیوانی نێوەدەوڵەتیی لە عێراق کردەوە بۆ تەواوکردنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا، ھاوکات جەختی کردەوە لە چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای وڵات بە بڕیارێکی نیشتمانی عێراقی دوور لە دەستوەردانی دەرەکی.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماسیۆ تۆلەر ئامادەبوو باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرەوپێشبردنی ئاسۆی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات، ھەروەھا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانیش کرا.