Zana Natık Kerem
01 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ وەزیری پلاندانان ئەو وڵاتە، خالد بەتال نەجم کۆبوویەوە و لە میانیدا قەیرانی دارایی و ئابوورییان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، رۆڵی وەزارەتی پلاندانان لە داڕشتنی سیاسەتی گشتیی بە ئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابووری کە ببێتە مایەی پێشکەشکردنی خزمەتگوازری باشتر بە هاووڵاتییان و رەخساندنی دەرفەرتی کار و چارەسەرکردنی بێکاری، تاوتوێ کراوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی سیاسەتێکی باشی دارایی، بە ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری لەم هەلومەرجەی ئێستادا کە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.