Heman Hussein Yaseen
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی رۆژی ئیزدی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە تیایدا هیوادارە ئەم جەژنە بە ئارامی و سەقامگیری بەڕێوەبچێت.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "جەژنی رۆژی ئیزدی لە هەموو خوشك و برا ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبێت، هیوادارم ئەم جەژنە ئارامی و سەقامگیری لەگەڵ خۆی بێنێت".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "پیرۆزبایی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لەژێر سێبەری پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئارامییدا بن".
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی جەژنی رۆژی ئیزدی:
جه‌ژنا ڕۆژى يێن ئێزى ل هه‌موو خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن پيرۆز دكه‌م، هيڤيدارم ئه‌ڤ جه‌ژنه ب خێر و خۆشى بسه‌ر ئێزدييان و هه‌مى گه‌لێ كوردستانێدا ڤهگهڕيت و ئارامى و ته‌ناهيێ دگه‌ل خۆ بينيت.
سلاڤ و پيرۆزباهيێن جه‌ژنێ بتايبه‌تى ژبۆ مالبات و كه‌سوكارێن قوربانى يێن جينۆسايدا ئێزدييان و ب ڕێز و شكۆدارى، وان هه‌ميان ب بير تينين. هيڤيدارم جه‌ژن و بيرهاتنێن بهێن ژبۆ ئێزدييان و هه‌مى گه‌لێ كوردستانێ د ڕه‌وشێن باشتردا ڤه‌گه‌ڕن و كوردستانى هه‌رتم دبن سها پێكڤه‌ژيانێ و لێبوهرينێ و ئاراميێدا پێشوازيا جه‌ژن و بيرهاتنێن خۆ بكه‌ن.
دوباره جه‌ژن ل هه‌ميا پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و شاهى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
19/12/2019