Hemin Hüseyin
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، سەردانی سەرکۆماری عێراق فوئاد مەعسومی لە شاری هەولێر کرد و زیاتر لە نیو کاتژمێر کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی شاری کەرکووک و دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوکراوە.
دوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکۆماری عێڕاق فوئاد مەعسووم بڕیارە سەردانی مەسعود بارزانی بکات لە پیرمام و ئێوارەی ئەمڕۆش لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو بەغدا دەگەڕێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکە هیچ کام لە سەرکۆماری عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەیان بۆ میدیاکان نەکرد.
سەرۆکۆماری عێراق، فوئاد مەعسووم، ماوەی پێنج رۆژە گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان، سەرەتا لە شاری سلێمانی و کەرکووک چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدا.