Hakan Çopur,Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن- AA
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو تویتانەی بە زمانی تورکی لە هەژماری ئینگلیزیی تویتەری رۆژنامەکەوە سەبارەت بە کەیسی زه‌ڕاب-ئاتیللا ئاشکرا نەکرد.
تویتەکانی رۆژنامەکە کە دوێنێ بە زمانی تورکی بە کەیسی زه‌ڕاب-ئاتیللا بڵاوکرانەوە لە هەژماری ئینگلیزیی نیویۆرک تایمزەوە بڵاوکرانەوە، بوونە بابەتی رۆژەڤ و کاردانەوەی لێکەوتەوە.
هەژماری ''nytimewsworld'' کە تویت بە زمانی ئینگلیزیی بڵاودەکاتەوە، دوێنێ لە دەرەوەی نەریتیی هەمیشەیی خۆی، دوو تویتی بە زمانی تورکی بڵاوکردەوە و ئەمەش بوویە جێگەی سەرنج.
نیویۆرک تایمز لە یەکێک لە تویتەکاندا هەواڵێکی رۆژنامەکەی بە ناونیشانێکی تورکی بڵاوکردەوە و لە تویتی دووەمدا نووسی ''پەسەندکردنی تۆمەتە ئاراستەکراوەکان لە لایەن ره‌زا زهڕابەوە، رەنگە کاریگەریی نەرێنی بکاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا''.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا کە ئاراستەی کاربەدەستێکی بەشی میدیا لە رۆژنامەکە کرا بەوەی ''بۆچی سەبارەت بە کەیسێکی هەستیار کە لە دادگا درێژەی هەیە و لە دەرەوەی نەریتی هەمیشەییتان هەستتان کرد کە پێویستە تویتێک بە زمانی تورکی بڵاوبکەنەوە؟'' کاربەدەستەکەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند ''هەندێک جار بە زمانی جۆراوجۆر تویت بڵاودەکەینەوە''.
به‌رپرسه‌كه وێڕای ئه‌وه‌ی جگه له‌و تویتانه‌ی به زمانی توركی بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌ندێك تویتی به‌نموونه هێنایه‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌و تویته‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه ده‌ڵێت، ''پەسەندکردنی تۆمەتە ئاراستەکراوەکان لە لایەن رەزا زەڕابەوە، رەنگە کاریگەریی نەرێنی بکاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا''.
هه‌مان به‌رپرس له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تویتانه له‌باره‌ی دۆسیه‌یه‌كه‌وه كه هێشتا به‌رده‌وامه، ره‌وایه‌تی نادات به‌و لێكدانه‌وانه‌ی به ئه‌جێندای سیاسی تۆمه‌تبارتان ده‌كات؟" كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاراسته‌ی كرد گوتی: "ئێمه هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیسیمان له‌م دۆسیه‌یه‌دا نییه".
به‌رپرسه‌كه نه‌یویست وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه ئایا ئه‌و تویته له لایه‌ن كارمه‌ندێكی توركه‌وه یان ئه‌مریكییه‌ك كه توركی ده‌زانێت نووسراوه، به‌ڵام دواتر رایگه‌یاند كه له لایه‌ن ئهمریكییهكهوه نووسراون كه توركی ده‌زانێت.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌ر له ریفراندۆمه‌كه‌ی 16ی نیسانی 2017ش له 7ی نیساندا تویتێكی به‌زمانی توركی بڵاوكرده‌وه و پرسیاری له را و بۆچوونی هاووڵاتییه توركه‌كانی دانیشتووی ئه‌ورووپا كردبوو.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌م ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندین هه‌واڵی مشتومڕاویی سه‌باره‌ت به توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له قۆناغی دوای هه‌وڵێ كوده‌تا له لایه‌ن فه‌تۆوه له 15ی ته‌مووزی 2016دا، به هۆی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بووه‌ته جێی ره‌خنه‌ی رای گشتی.