Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە فیرقەی پێنجی هێزەكانی پۆلیسی فیدرال، نەقیب غازی دەحام جاف رایگەیاند كە هێزەكانیان، دەستیان کردووە بە هەڵمەتی لابردنی ئاسەوارەکانی رێكخراوی داعش لەسەر مزگەوتی سەركردەی رێكخراوەكە كە بە مزگەوتی ئەبو بەكری بەغدادی یان مزگەوتی خەلیفە ناسراوبوو لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، غازی دەحام جاف گوتی: "تیمی ئەندازیاری سەر بە پۆلیسی فیدرال بە پشتیوانی هێزە عێراقییەكان، دەستیان کردووە بە لابردنی ئاسەوارەكانی رێكخراوی داعش لە مزگەوتەكەی ئەبو بەكر بەغدادی لە مووسڵ كرد بە تایبەتیش لەسەر دیوارەی مزگەوتەكە كە نە رووخاوە".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا لابردنی ئاسەوارەكان لەسەر ئەو مزگەوتەی كە رێكخراوی داعش وەك شوێنێكی ئایینی لە كاتی داگیركردتی مووسڵ بەكاری هێنابوو و كردەی تیرۆریستی زۆری تیایدا ئەنجامدا، گرنگی زۆری هەیە لە رووی لەناوبردنی ئەو كەسانەی كە پشتیوانی لە بیرۆكەی داعش و گەڕانەوەی دەكەن.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە دوای هەڵمەتەكە، مزگەوتەكە رادەستی بەڕێوەبەرابەتی شارەوانی مووسڵ دەكرێتەوە.
غازی دەحام جاف روونی كردەوە كە هەفتەی داهاتوو، هێزە عێراقییەكان هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بە ئامانجی لابردن و سڕینەوەی ئاسەوارەكانی داعش لە مووسڵ دەست پێ دەكەن.