Ruslan Rehimov
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
باكو - AA
بۆ يەكەمجار لە دواى ٢٨ ساڵ دەنگى بانگ لە شارى شووشە-ى ناوچەى قەرەباغ لە دواى رزگاركردنى لە داگيركارى ئەرمينيا لەلايەن سوپاى ئازەربايجانەوە بەرزكرايەوە.
لەو گرتە ڤيديۆيانەى كە لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكاندا بڵاوكراوەتەوە، سەربازێكى ئازەرى لەسەر مينارەى مزگەوتى دێرينى يوكارى گەوهەر ئاغا لە شارى شووشە بانگ دەدات.
شارى شووشە جگە لەوەى سمبولى مێژوو و كولتوورى ئازەربايجانە و پێگەى جوگرافى زۆر گرنگە لە ناوچەكەدا، خاوەن پێگەيەكى ستراتيجييە لەبەر ئەوەى دەكەوێتە سەر رێگاى شارى هانكەندى كە گەورەترين شارى قەرەباغە و ٨ى ئايارى ساڵى ١٩٩٢وە لە لايەن هێزەكانى ئەرمينياوە داگيركراوە.
سەركۆمارى ئازەربايجان، ئيلهام عەلیيێڤ رۆژى ٨ى تشرينى دووەم ئازادكردنى شارى شووشە-ى راگەياندبوو.