Ruslan Rehimov
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
باكو - AA
سوپاى ئەرمينيا، هێرشى مووشەكى بۆ سەر شارى مينگەجەڤيرى ئازەربايجان ئەنجامدا.
راوێژكارى سەركۆمارى ئازەربايجان حيكمەت حاجيێڤ، لەو پهیامهكێكدا كە لە رێگەى تويتەرەوە بڵاويكردەوە، ئاماژەى بەوەكرد كە هێرشەكەى ئەرمينيا بۆ سەر شارى مينگەجەڤير كە شارێكى پيشەسازييە و وێستگەى هايدرۆكارەبايى لێيە ماناداره و "واتاى دڕندەيى بێ دەسەڵاتى دەدات".
هاوكات لە راگەيەندراوێكی وەزارەتى بەرگريى ئازەربايجان-يشدا، ئەوە هاتووە، سوپاى ئەرمينيا بە مووشەك هێرشى كردووەتە سەر مينگەجەڤير و شارى تەرتەر-يشى تۆپباران كردووە و ئاماژە بە هەبوونى برينداريش كراوە.