Sayed Khodaiberdi Sadat
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
كابوڵ - AA
لە ئاكامى دوو تەقينەوەى جياجيا لە پارێزگاكانى هێلمهند و پاكتيا دوو كەس گيانيان لەدەستدا.
گوتەبێژى بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى پاكتيا، حەياتوڵڵا نيزامى، لە روونكردنەوەيەكدا ئاشكرایكرد، بۆمبێكى لكێندراو بە ئۆتۆمبيلى سەرۆكى هۆزى شەكەرهيل لە پاكتيا حاجى فازڵ، لە شەقامى سالۆهيل تەقييەوە.
حەياتوڵڵا نيزامى ئاشكراشیكرد تەقينەوەكە گيانلەدەستدانى سەرۆكى هۆزى شەكەرهيل لە پاكتيا حاجى فازڵ-ى لێكەوتووهتەوە.
لەلايەكى ديكەوە، گوتەبێژى پارێزگاى هێلمهند، عومەر زواك ئاشكرایكرد، بۆمبێكى چێندراو لە قهراغی شەقامێك لە شارى لەشكرگا، ناوەندى هێلمهند بە كاروانى ئۆتۆمبيلەكانى بەڕێوەبەرى پۆليسى ناوچەى هێلمهنددا تەقيوهتهوه.
عومەر زواك ئاشكراشیكرد، لە هێرشەكەدا بەڕێوەبەرى پۆليس، كوژراوه و پاسەوانێكيشى برينداربووه.
تا ئێستا هيچ لايەنێك بەرپرسيارێتى خۆى لە ئهنجامدانی هێرشەكان رانەگەياندووە.