Adam Abu-bashal
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا - AA
له کۆماری باشووری ئه‌فریقا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٥٣ حاڵەتی تووشبوون بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا، بەوەیش کۆی ژمارەی تووشبووانی پەتاکە گه‌یشتووه‌ته ٦٨٢ هه‌زار و ٢٨٩ كه‌س.
به‌پێی زانیارییەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی کۆماری باشووری ئه‌فریقا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٨ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و کۆی گیانلەدەستدان بەو پەتایە گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٩٧٦ کەس.
له کۆماری باشووری ئه‌فریقا، تا ئەمڕۆ چوار ملیۆن و ٢٦٩ هه‌زار و ٦٢٦ پشكنین ئه‌نجام دراوه و ٦١٤ هه‌زار و ٧٨١ تووشبوو پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بە پەتاکە له ناوچه‌ی گاوتینگ تۆمارکراوە و کەمترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له ناوچه‌ی نۆرتێرن كه‌یپ تۆمارکراوە.
له‌سەر ئاستی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ریزبەندی یەکەمی گرتووە له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانییە.