Ömer Tuğrul Çam
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
بڕۆکسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا، داوای لە ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد ئاگربەست رابگەیەنن و دەست بە دانوستان بکەن.
لەمبارەیەوە نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ لە بانگەوازێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئەنجامداوە.
جۆزێپ بۆڕێڵ رایگەیاند ''بەرزبوونەوەی قوربانییانی مەدەنی جێگەی قبوڵکردن نییە''، باسی لەوەیش کرد کە پێویستە هەرچی زووە شەڕ و پێکدادانەکانی قەرەباغ راگیرێن.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، هەروەها بە پێویستی زانی هەردوو وڵات بە یاوەری هاوسەرۆکەکانی گرووپی مینسک بەپەلە دەست بە دانوستان بکەن.