Büşra Selvi Öğütcen
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ۹۰۳ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ۱۰۲ هەزار و ٦٨٥ کەس.
هەروەها ۷٤ هەزار و ٤٤۲ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە هیندستان گەیشتووەتە، شەش ملیۆن و ٦۲۳ هەزار و ٨۱٥ کەس.
تا ئێستاش پێنج ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ۷۰۳ تووشبووی ڤایرۆسەکە لە هیندستان چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە ماڵپەڕی "Worldometer" بڵاویکردوونەتەوە، هیندستان لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ریزبەندی دووەمی جیهاندایە.