Ömer Tuğrul Çam
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
برۆكسل - AA
سەرۆكى ئەنجوومەنی يەكێتى ئەورووپا، چارلس ميشێل، پەيوەندى بە هەريەك لە سەركۆمارى ئازەربايجان، ئيلهام عەليێڤ و سەرۆكوەزيرانى ئەرمينيا، نيكۆل پاشينيان كرد و داواى راگەیاندنی ئاگربەستى لە نێوان هەردوو وڵاتدا كرد.
ميشێل لە بڵاوكراوەيەكدا لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان، ئەنجامدانى پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ عەليێڤ و پاشينيان-ى راگەياند.
ميشێل لە بڵاوكراوەكەيدا نيگەرانى خۆى لە هەڵكشانى گرژييەكانى بەرزاييەكانى قەرەباغ راگەياند و سەركۆنەى بەكارهێنانى توندوتيژى كرد و جەختى لە راگەياندنى خێرايى ئاگربەست كردەوە.
ميشێل كە نووسيويەتى "تاكە رێگەى چارەسەر گوتووێژە"، پالپشتى خۆيشى بۆ كارەكانى رێكخراوى ئاسايش و هەماهەنگى ئەورووپا راگەياند و جەختى لەسەر پاراستنى خەڵكى سڤيل كردەوە.