Levent Tok,Mohamad Misto,Selen Temizer,1 23
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
پێكدادان له نێوان گرووپێكی بچووكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه له شارۆچكه‌ی باغۆز سەربە پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا گیریان خواردووه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌رده‌وامه.
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دوا گرووپی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌و شارۆچكه‌یه له ١٥ی شوبات گه‌یشتنه رێككه‌وتن. له‌و كاته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له شارۆچكه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه و خۆیان راده‌ستكرد.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن گرووپێكی بچووكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه له بیانییه‌كان پێكهاتوون و له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌دا نین به‌رده‌وامن له پێكدادان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه دوو شه‌وه ئه‌م پێكدادانه ده‌ستیپێكردووه.
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی خۆڕاده‌ستكردنی دوا گرووپی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستیكردووه به هێرش به پشتیوانی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
شەوی رابردوو، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به "ناوچه‌ی كه‌مپه‌كان" ناسراوه كه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لێن.
له‌و كاته‌دا رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێك له‌و تونێڵانهدا گرت كه داعش لێی داون. زاندراوه له‌به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه له تونێڵه‌كه شاردرابوونه‌وه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌یانی ئه‌مڕۆ چڕی پێكدادانه‌كان كه‌مبۆته‌وه.