Ali Semerci,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2019
تەرابلوس - AA
لە ژمارەیەک ناوچەی باشووری تەرابلوس پایتەختی لیبیا، پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی و هێزەكانی سەربە خەلیفە حەفتەر بەردەوامە.
پێكدادانی توندی نێوان هێزەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی و هێزەكانی سەربە خەلیفە حەفتەر لە ناوچەكانی عەین زارە، ئەسسوانی و كەریمییە باشووری تەرابلوس بەردەوامە.
شایەتحاڵان باس لەوە دەكەن كە لە پێكدادانەكاندا چەكی قورسیش بەكاردێت و چەندین رۆكێت بەر ماڵی خەڵكی مەدەنی ناوچەكە كەوتووە.
هەروەها راگەیەندراوە كە فڕۆكەی جەنگیش ژمارەیەک شوێنی بۆردومانكردووە كە هێشتا نەزاندراوە سەربە چ لایەنێكە.
تا ئێستا هیچ زانیاری نییه له‌باره‌ی زیانی گیانی شه‌ڕ و پێكدادان و هێرشی ئاسمانی نێوان لایه‌نه‌كان كه درێژه‌ی هه‌یه.
سەرکردەی هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خەلیفە حه‌فتەر له چواری نیساندا فه‌رمانی به هێرشكردن كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلوسی پایته‌خت. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا یه‌كه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی تەبایی نیشتمانی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی پێچه‌وانه كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی خەلیفە حه‌فتەر چوونه ناوچه‌كانی سبڕاتە، غریان و عهسابیه گه‌یشتنه 27ـه‌مین خاڵی ئه‌منیی نێوان شاره‌كانی زاویه و جانسور خۆرئاوای ته‌رابلوس.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دوای ئه‌وه‌ی خەلیفە حه‌فتەر ده‌ستی به هێرشكرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلوس له میانی یه‌ك هه‌فته‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی لیبیادا، 58 كه‌س كوژراون و 275ی دیکەیش برینداربوون.