Tufan Aktaş,Mehmet Nuri Uçar,Rewa Mahmood Hasan
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
خەرتوم - AA
وەزیری بەرگری سوودان، عەوەز بن عۆف رایگەیاند کە سوپا دەستیگرتووە بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەکەدا و قۆناغی راگوزەری دوو ساڵەیی دەستیپێکردووە.
عەوەز بن عۆف لە راگەیەندراوێکدا کە لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی سوودان بڵاوبوویەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجوومەنی سەربازیی باڵا دەستیگرتووە بەسەر ئیدارەی وڵاتدا و سەرکۆمار، عومەر بەشیر دەستگیرکراوە.
وەزیری بەرگری سوودان ئاماژەی بەوەدا کە دەستووری وڵات هەڵپەسێردراوە و ئیدارەی سەرۆکایەتی وەزیران، ئەنجوومەن و پارێزگاکان هەڵوەشێندراونەتەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ قۆناغی کاتیی راگوزەر دەستیپێکردووە.
عەوەز بن عۆف دووپاتیکردەوە کە بارودۆخی نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ راگەیەندراوە و لە تەواوی وڵاتدا بۆ ماوەی یەک مانگ لە دوای کاتژمێر١٩:٠٠ەوە چوونە دەرەوە قەدەغە دەکرێت.
وەزیری بەرگری سوودان، عەوەز بن عۆف بەڵێنی ئەوەی دا کە لەدوای قۆناغی راگوزەردا کار دەکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رادەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتییانە و زەمینەسازی بۆ ئەو دۆخە دەکەن.