جيهان

سوودان.. پێکھێنانی حکوومەتی نوێ

- سەرۆکی سوودان، عومەر بەشیر بە دەرکردنی فەرمانێکی کۆماریی، حکوومەتی ئێستای وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە و حکوومەتێکی نوێی پێکھێنا.

Zana Natık Kerem  | 23.02.2019 - نوێکردنەوە : 24.02.2019
سوودان.. پێکھێنانی حکوومەتی نوێ

Sudan

خەرتووم ــ AA

سەرۆکی سوودان، عومەر بەشیر بە بڕیارێکی کۆماریی، حکوومەتی ئێستای وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە و حکوومەتێکی نوێی پێکھێنا.

لە حکوومەتی نوێی سووداندا، ھەریەک لە وەزیرانی بەرگری، دەرەوە و داد لە پۆستەکانیان ماونەتەوە و لانەدراون، ھەروەھا ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی وەک فەرمانڕاوی ١٨ ویلایەتی ئەو وڵاتە دەستنیشانکراون.

ئاژانسی فەرمی ھەواڵیی سوودان بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ئەو وڵاتە، عومەر بەشیر بڕیارێکی کۆماریی بڵاوکردەوە کە بەپێی بڕیارەکە، ھەردوو حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی ویلایەتەکانی ھەڵوەشێندرایەوە و حکوومەتێکی نوێ پێکھێنرا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی وەک فەرمانڕاوی ١٨ ویلایەت دەستنیشانکراون.

بەپێی بڕیارەکە، ھەریەک لە فەزل عەبدوڵڵا فەزل وەک وەزیر بۆ کاروباری سەرۆکایەتی و حامد مومتاز وەک وەزیری دیوانی فەرمانڕاوی فیدرالی و ئەحمەد سەعد عومەر وەک وەزیر بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، عەوز بن عەوف وەک وەزیری بەرگری، دردیری محەمەد ئەحمەد وەک وەزیری دەرەوە و محەمەد ئەحمەد سالم وەک وەزیری داد دەستنیشانکراون.

ئاژانسەکە وردەکاری تەواوی لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتە نوێیەکە ئاشکرانەکردووە.

ھەروەھا عومەر بەشیر فەرمانیکردووە کە کاروباری ئەو وەزارەتانەی دیکە کە ھیچ وەزیرێکیان نییە لە لایەن ئەمیندارانی گشتی و بریکاران بەڕێوەببرێن.

ھەر لەچوارچێوەی بڕیارەکەدا، ھەریەک لە فەریقی یەکەمی پۆلیس، ھاشم عوسمان حوسێن کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی خەرتووم و فەریقی روکن، عەلی محەمەد سالم کراوە بە ویلایەتی جەزیرە و لیوا روکن، تەیب مسباح کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی رووباری نیل باکووری سوودان، ھەروەھا فەریق روکن، محەمەد عەلی قرێنات کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی کسلا و لیوا روکن، مورزی سدیق کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی باکووری کردفان و لیوا روکن، مستەفا محەمەد نور کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی دەریای سوور رۆژھەڵاتی سوودان، جگە لەوانەش ھەریەک لە فەریق روکن، ئەحمەد خەمیس بەخیت کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی نیل-ی سپی ناوەڕاستی باشووری سوودان و لیوا روکن، عیسا عەبدوڵڵا کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی سنار و فەریق یەکەمی روکن، یەحی محەمەد خەیر کراوە بە فەرمانڕاوی نیل-ی شین باشووری رۆژھەڵاتی سوودان.

ھەروەھا فەریقی یەکەمی روکن، ھاشم عەبدولموتەلب کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی باکوور و لیوا روکن، نەعیم خزر مرسال کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی باکووری دارفۆر و فەریقی روکن، ئەحمەد عەلی ئەبو شەنب کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی باشووری دارفۆر و فەریقی روکن، محەمەد منتی عەنجەر کراوە بە فەرمانڕاوی باشووری کردفان و لیوا روکن خالید نور دائیم کراوە بە فەرمانڕاوی ناوەڕاستی دارفۆر.

ھەر بەپێی بڕیارەکە، فەریق، دەخر زەمان عومەر بۆ فەرمانڕاوی ویلایەتی رۆژئاوای کردفان راسپێردراوە و عەمید موبارەک شممەت وەک فەرمانڕاوی ویلایەتی قەزارف دەستنیشانکراوە و لیوا مھلب حەسەن ئەحمەد کراوە بە فەرمانڕاوی ویلایەتی رۆژئاوای دارفۆر و لیوا، سلێمان موختار بۆ فەرمانڕاوی رۆژھەڵاتی دارفۆر دەستنیشانکراوە.

ھەر دوێنێ ھەینی سەرۆکی سوودان، عومەر حەسەن بەشیر ھەڵوەشاندنەوەی ھەردوو حکوومەتی ناوەندی و ویلایەتەکانی راگەیاند، ھاوکات باری نائاسایی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە سەرتاسەری سوودان راگەیاند و داواشی لە پەرلەمان کردبوو کە پێداچوونە بە ھەموارکردنەوەی دەستوور دوابخات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın