Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
خه‌رتووم - AA
له كاتێكدا له به‌یانییه‌وه ته‌له‌ڤیزیۆن و رادیۆی فەرمی سوودان گۆرانی و مارشی نیشتمانی په‌خش ده‌كه‌ن، هاوكات لهژێرنووسدا باس له‌وه ده‌كات كه سوپا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه.
گه‌واهیده‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوپا بینای كۆشكی كۆماری له خه‌رتوومی پایته‌خت گه‌مارۆداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌زاران هاووڵاتی سوودانی به‌ده‌م بانگه‌وازی ژووری پیشه‌یی ئۆپۆزسیۆنی سوودان (SPA)ه‌وه چوون و به‌ره‌و باره‌گای سوپای نیشتمانی له پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتوون.
هه‌روه‌ها سەرچاوە سیاسیییهكانی سوودان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزەکانی سوپا هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی دەسەڵاتداریان دەستپێکردووە.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌كانی ھەواڵگری سەربازی سوودان زیاتر لە ١٠٠ سەرکردەی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی‌یان دەستگیرکردووه كه سەرۆکی پارته‌كه عەبدلرەحیم محەمەد حسێن و جێگری یەكەمی پێشوو، علی عوسمان محەمەد و یاریدەدری سەرکۆمار، ئەحمەد جورز و جێگری پێشوو، نافع علی نافع-یان له‌نێودایه.
هاوكات سەرچاوە سیاسییه‌كانی سوودان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه دوورنییە سوپا عومەر بەشیر لە پۆستی سەرکۆمار دووربخاتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشیر وازی لە پۆستی سەرۆکایەتی هێناوە و دەسەڵاتی رادەستی سوپا کردووە.
دەنگۆی ئەوەش ھەیە کە بەشیر لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و پاسەوانە تایبەتەکانیشی دەستگیرکراون.
له كاتێكدا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌رتووم گه‌شته‌كانی فڕۆكه راگیراوه، به‌ڵام رێگه به نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه ده‌درێت كه روو له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن.