جيهان

لێدوانی مایک پۆمپیۆ لەبارەی S-400ەوە

- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایک پۆمپیۆ: "ناكرێت فڕۆكەی F-35 بەئاسمانێكدا بفڕێت كە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 تیادا چالاک بێت".

Hakan Çopur, Mohammed Baqi Hussein  | 11.04.2019 - نوێکردنەوە : 13.04.2019
لێدوانی مایک پۆمپیۆ لەبارەی S-400ەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، "ناكرێت فڕۆكەی F-35 بەئاسمانێكدا بفڕێت كە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 تیادا چالاک بێت".

مایک پۆمپیۆ لە میانی كۆبوونەوەی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیراندا لەبارەی بوودجەی وەزارەتەكەیەوە، بابەتی توركیا و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی هەڵسەنگاند.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا كە بە كارێكی دروستی نازانن توركیا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 بكڕێت و لەوبارەوە چەندین جار بۆچوونەكانیان بە بەرپرسانی توركیا راگەیاندووە.

مایک پۆمپیۆ بانگەشەی ئەوەی كرد كە لەڕووی تەكنیكییەوە ناكرێت F-35 و S-400 لەیەك شوێندابن و گوتی: "ناكرێت فڕۆكەی F-35 بەئاسمانێكدا بفڕێت كە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 تیایدا چالاک بێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەبیریهێنایەوە كە پێشنیاری سیستمی پاتریۆت-یان بۆ توركیا كردووە لە شوێنی S-400 و گوتی: "ئەم پێشنیازە هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆیە و كار لەسەر وردەكارییەكانی دەكرێت. ئەوەمان بۆ توركەكان پێشنیازكردووە كە پارچەیەكی گرنگی F-35ەكان بەرهەم دەهێنن، ئەوان تەنها كڕیار نین، بەڵكو بەشێكن لە زنجیری بەرهەمهێنانی F-35ەكان. بەڕوونیش پێمان راگەیاندوون ئەگەر S-400 بكڕن، ئەو دۆخە بوونی نابێت".

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر توركیا سیستمی S-400 بكڕێت، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر دوژمنانی (CAATSA)، رێگا لەبەردەم ئەگەری كۆمەڵێک سزادا دەكاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın