Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
خەرتووم - AA
سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر ئاشکرای کرد ئامانجیان ئەوەیە لەماوەی پێنج ساڵدا قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و وڵاتەکەی بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە.
لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە خەرتووم، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوان هەردوولایان کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر تیشکی خستەسەر ئەوەی بە هۆی سەردانە مێژووییەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندەی یاوەری، هەنگاوێکی گەورەیان لە بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتدا هاویشتووە.
سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر ئاشکرای کرد ئامانجیان ئەوەیە لەماوەی پێنج ساڵدا قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و وڵاتەکەی بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە و جەختیشی لەوەکردەوە لە رێگەی سەردانەکەی ئەردۆغانەوە بەردی بناغەی کرانەوەیان بە رووی ئاسۆکانی داهاتوودا داناوە.
سەرکۆماری سوودان باسی لەوەکرد لە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی ''کۆنسەی باڵای هاریکاریی ستراتیجیی'' کە لە رێگەی واژووکردنی رێککەوتننامەکانی نێوان تورکیا و سوودانەوە، دامەزرێنراوە و وەزیر و دامەزراوە پەیوەندییدارەکان هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ و نەخشە رێگەیەک ئامادە دەکەن کە دەبێتە بەردی بناغەی هاریکارییەکی بەهێز لە داهاتوودا.
عومەر حەسەن بەشیر تیشکی خستەسەر ئەوەی تورکیا لە زۆر کێشەدا هاوکاریی زۆری سوودانی کردووە بەتایبەت لە کێشەی دارفووردا و سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کرد بە هۆی هەوڵەکانی بۆ بەردەوامییدان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتەکەیدا.