Abdullah Shukur
24 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
خەرتووم - AA
سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر گوتی: "بەرێز ئەردۆغان، ھەوڵدەدات بۆ ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە جیھانی ئیسلامییەوە ھەیە. رێکخستنی لووتکەی ھاریکاری ئیسلامی یەکێکە لە ھەوڵە گرنگەکان. ھاوکات لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قودس، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەھێز یەک ھەڵوێستیان نواندووە لەبەرامبەر ئەم بڕیارە".
عومەر حەسەن بەشیر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخست و خۆشحاڵی خۆی بە میوانداریکردنی ئەردۆغان و شاندی یاوەری دەربڕی.
سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر گوتی: "زۆر خۆشحاڵم بەهاتنی بەرێز ئەردۆغان، بە هۆی ئەوەی کە یەکەم سەرکۆماری تورکیایە سەردانی سوودان دەکات. ھاوکات ھاتنی ئەم شاندە گەورەیەش مێژووییە. وەک گەلی سوودان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەین. سەردانەکەی بەرێز سەرکۆمار لەم کاتە سەختەدا زۆر گرنگە. ھیوادارم لە دوای ئەم سەردانەش پەیوەندییەکانمان زۆر بەھێزتر بێت".
عومەر حەسەن بەشیر ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە کرد کە بەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە ئەنجامیان داوە، و گوتی: "بەرێز ئەردۆغان، ھەوڵدەدات بۆ ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیان بە جیھانی ئیسلامییەوە ھەیە. رێکخستنی لووتکەی ھاریکاری ئیسلامی یەکێکە لە ھەوڵە گرنگەکان".
سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر راشیگەیاند کە بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، جیھان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمریکای بە تەنھا جێھێشتووە. گوتیشی: "بەرێز ئەردۆغان، ھەوڵدەدات بۆ ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیان بە جیھانی ئیسلامییەوە ھەیە. رێکخستنی لووتکەی ھاریکاری ئیسلامی یەکێکە لە ھەوڵە گرنگەکان. ھاوکات لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قودس، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەھێز یەک ھەڵوێستیان نواند لەبەرامبەر ئەم بڕیارە. لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵوێستیان دەربڕی. لە دوای ئەمەش کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بڕیارەی پەسند کردووە کە رەخنە لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەگرێت. لە دوای بڕیارەکەش ئەمریکا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە تەنھا جێھێڵراوە".