Zana Natık Kerem
24 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
فلیپین ــ AA
ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە هۆی گەردەلوولی تمپین-ی كەمەرەیی كە لە رۆژی هەینی رابردووە، باشووری فلیپینی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە و گەیشتە، ٢٠٠ كەس.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی كردەوە، بە هۆی گەردەلوولەكەوە، ١٥٣ كەس لە دوورگەی مینداناو، هەروەها ٤٧ی دیكەش لە شاری زامبۆانگا باشووری فلیپین گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات پۆلیسی فلیپین رایگەیاند، هەوڵەكانیان بە ئامانجی دۆزینەوەی ٧٢ كەس بەردەوامە كە بە هۆی گەردەلوولەكەوە بێ سەروشوێن بوون.