Ömer Faruk Yıldız
08 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2021
كوالا لومپور – AA
له میانی زنجیرەیەک ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی فلیپین بۆسه‌ر "كۆمه‌نیسته‌كان"، نۆ كه‌س كوژران و شه‌شی دیكه‌یش ده‌ستگیركران.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه كه دوێنێ له ویلایه‌ته‌كانی ریزاڵ، باتانگاس و كاڤیته ئۆپه‌راسیۆن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامدراوه كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن ئه‌ندامی گرووپه كۆمهنیستیهكانن.
عه‌قید چیتادێڵ گاویرۆن به میدیاكانی راگه‌یاندووه له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ی کە له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا روویانداوە، نۆ كه‌س كوژراون و شه‌ش كه‌سیش ده‌ستگیركراون. باسی لهوهیشكردووه له میانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی تۆمه‌تباراندا، برێک تهقەمەنی و ژمارەیەک پارچه چه‌ك دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
سه‌رۆكی فلیپین، رادریگۆ دوتهرته لە پێنجی ئادار رایگه‌یاند كه رێگه‌ناده‌ن كۆمه‌نیسته‌كان حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕووخێنن و رووی ده‌می كرده هێزه ئه‌منییه‌كان و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌رتان رووی تفه‌نگه‌كانیان ئاراسته‌ی ئێوه كرد، راستەوخۆ بیانكوژن".